بازرگانی بێ سنوور
دەربارەیقەڵای ڕەبات
قەڵایەک بۆ متمانە و مامەڵەکانت
قەڵایەک بۆ متمانە و مامەڵەکانت
قەڵا لە فەرهەنگی کوردیدا هێمای قەڵغان، کۆشک و پارێزراوییە؛ ڕەباتیش لە ڕیشە مێژووییەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت کە بنکەیەکی پتەو و قایمکراو بووە بۆ پاراستنی ڕێگا بازرگانییەکان و کاروانی بازرگانان.
ئەمە بەڵێن و بنەمای کارکردنی ئێمەیە: دابینکردنی دەروازەیەکی سەلامەت، ڕوون و متمانەپێکراو بۆ بازاڕە جیهانییەکان، بە ئۆفیس و پشتیوانییەکی ڕاستەقینە لە دڵی سلێمانییەوە.
- 01
پاراستن
سەرمایە و متمانەی تۆ، وەک قەڵایەک کە شارێک دەپارێزێت، بە پارێزراوی دەهێڵینەوە.
وردەکاری ببینەشاردنەوەی وردەکاری- هەژماری بازرگانییەکەت بە ناوی خۆتەوە لەسەر پلاتفۆرمی هاوبەشەکەمان دەکرێتەوە.
- پارە دانان و ڕاکێشانەوە لە ڕێگەی کەناڵە ناسراوە ناوخۆییەکانەوەیە: کاش لە ئۆفیس، FIB، Asia Pay و Qi Card.
- هەرگیز وشەی نهێنیی هەژمارەکەت داوا ناکەین.
- 02
ڕوونی و شەفافیەت
زمانی سادە، ئاماری ڕاستگۆیانە و دوور لە بەڵێنی هەڵخەڵەتێنەر و شاراوە.
وردەکاری ببینەشاردنەوەی وردەکاری- هیچ عمولەیەک لەسەر پارە دانان و ڕاکێشانەوە نییە.
- هەموو مەرجێک پێش دەستپێکردن بۆت ڕوون دەکرێتەوە.
- ئاگاداریی ڕوونی مەترسی لە هەموو پەڕەیەکدا، بە زمانی خۆت.
- 03
دەستگەیشتنی ئاسان
ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنی بازاڕە جیهانییەکان بە زمانی دایک و بە شێوازێکی تێگەیشتوو.
وردەکاری ببینەشاردنەوەی وردەکاری- ئۆفیسی B06 لە بازاڕی دۆلاری نوێ، سلێمانی.
- تیمەکەمان 24/7 لە واتسئاپ و تێلێگرام بەردەستە.
- پشتیوانی بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.
- 04
گەشەی بەردەوام
پێشکەوتنی هەنگاو بە هەنگاو لە ڕێگەی فێربوون و ڕاهێنانی بەردەوامەوە.
وردەکاری ببینەشاردنەوەی وردەکاری- وانەی بەخۆڕایی لە بەشی فێرکاری.
- سەرەتا بە هەژماری تاقیکاری ڕاهێنان بکە.
- ڕۆژژمێری ئابووریی هەفتانە و کاتەکانی بازاڕ بە کاتی هەولێر.
هاوبەشی بازرگانیمان
هەژمارەکانی بازرگانی لە ڕێگەی هاوبەشی باوەڕپێکراومان «سمارت ترەیدەر»ـەوە پێشکەش دەکرێن. قەڵای ڕەبات لەم نێوەندەدا هاوکار و ڕێنماییکاری تۆیە بۆ کردنەوەی هەژمار، فێربوونی پلاتفۆرمەکە و بەدەستهێنانی پشتیوانیی خێرا و ڕاستەوخۆ.